نرخی نەوتی بە بەرزی مایەوە

بەهۆی گوشارەکانی خواست و خستنەڕوو

K24 - هەولێر

بەهۆی گوشارەکانی خواست و خستنەڕوو، بە تایبەت دوای ئەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا نرخی سووی بەرزکردەوە، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بە بەرزی مایەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بەرێژەی 0.42% بۆ 119 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی داهاتوو بەرێژەی 0.53% بۆ 115.92 بەرزبووەوە.

هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیەش، بەرزکردنەوەی نرخی سووە لە لایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکاوە، کە ئامانج لێی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانە لە وڵاتەکە، هەروەها واشنتن پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکاتەوە.