نرخی نەوتی برێنت بۆ 119 دۆلار بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی گوشارەکانی خواست و خستنەڕوو، بە تایبەت دوای ئەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا نرخی سووی بەرزکردەوە، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بەرێژەی سەدا 0.42 بۆ 119 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی داهاتوو بەرێژەی سەدا 0.53 بۆ 115.92 بەرزبووەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیەش، بەرزکردنەوەی نرخی سووە لە لایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریکاوە، کە ئامانج لێی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانە لە وڵاتەکە، هەروەها واشنتن پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکاتەوە.