حكومه‌تی هه‌رێم دوو كۆمپانیای تایبه‌ت به نه‌وت داده‌مه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو كۆمپانیای تایبه‌ت به ده‌رهێنان و به بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و دوو كۆمپانیایه یه‌كێكیان ناوی "كرۆك – KROC" ـه و تایبه‌ته به دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز، دووه‌میشیان ناوی "كۆمۆ – KOMO"یه، كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بازاڕكردنی نه‌وت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راپۆرتێكدا، كه تێیدا روانگه‌ی خۆی بۆ پرسی نه‌وت و غاز خستووه‌ته‌ڕوو و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، رایگه‌یاندووه، "ده‌كرێت له لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاكه هه‌بێت، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و كۆمپانیای سۆمۆ له بواره‌كان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌مان هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت".
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕوای وایه پێویسته پێكهاته‌ی كۆمپانیای سۆمۆ كامڵ بكرێت و په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌موار بكرێته‌وه و بڕیاری هاوبه‌شی تێدا بدرێت، به جۆرێك هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه له‌و كۆمپانیایه‌دا بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه "پێویسته جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ كورد بێت، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان مافی ره‌تكردنه‌وه (ڤیتۆ)ی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
له باره‌ی پابه‌ندییه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆسییه‌ی نه‌وت و غاز، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، "له فرۆشتنی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێم له رێگه‌ی هه‌مان كۆمپانیاكان، هاوكات له‌گه‌ڵ پێویستیی دووباره چاوخشاندنه‌وه به گرێبه‌سته‌كان له رووی نرخ و لابردنی هه‌موو كۆت و ئاسته‌نگه‌كان، كه كۆمپانیای سۆمۆ به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دایناوه".
له راپۆرته‌كه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی له باره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان روونكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، "پێویسته ئه‌م داهاتانه بۆ هه‌ژمارێكی بانكی بگوازرێته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان خۆی هه‌ڵیبژێرێ و سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوبردنی بكات. هاوكات له میانه‌یه‌وه گواستنه‌وه‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه بدات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه وه‌ك به‌شێك له پشكی بودجه‌ی فیدراڵی، تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی له پشكی بودجه‌ی فیدراڵی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه به ده‌ست ده‌گات".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، له لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی پرسی نه‌وت و بودجه و بابه‌ته‌كانی دیكه‌وه بگه‌ینه رێككه‌وتن.
وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی چۆنێتی چاره‌سه‌ری پرسی نه‌وت و بودجه گه‌یشتبووه رێككه‌وتن.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان به‌های 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دوای لێده‌كردنی خه‌رجییه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا به‌غدا 320 ملیار دیناری مانگانه ره‌وانه بكات، به‌ڵام 120 ملیار دیناریان كه‌مكرده‌وه و ته‌نیا 200 ملیار ده‌نێرن، به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌یان روونكردبێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو زانیارییه‌كی له باره‌ی كه‌رتی دارایی پێشكه‌شی دیوانی چاودێری ئیتیحادی كردووه.