ئاگر له شوقه‌كانی MRF كه‌وته‌وه
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) ئاگر له شوقه‌كانی MRF كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر، كاتژمێر 06:00ـی ئێواره ئاگر له نهۆمی 18ـی شوقه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئێم ئاڕ ئێف له هه‌ولێر كه‌وته‌وه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری.
په‌یامنێری كوردستان24 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی ته‌قینی غازه‌وه بووه، ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شووقه‌كان تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌هۆی ئه‌م رووداوه گیانی له‌ده‌ستداوه و تاوەكو ئێستا 2 كه‌س لەنهۆمی 21 گیریان خواردووە و نه‌توانراوه رزگار بكرێن.
k.b