تا ئێستا پتر له 51 هه‌زار فۆڕم بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پڕكراوه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای كرد، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، سیستەمی فۆرمی تۆمار رادەگیرێت.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، بەمەبەستی فراوانکردنی سیستەمی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر سیستەمەكه دەوەستێت و لەگەڵ بەکارخستنەوەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
هه‌روه‌ها له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه، بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەرۆژی ھەینی 17ی حوزەیران تاوەکو 21ی حوزەیران 51 ھەزار و 179 کەس فۆڕمیان بەسەرکەتوویی پڕکردووەتەوه.