کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

لە هەندێک کاتدا خۆڵبارین زیاتر دەبێت
خۆڵبارینی ئەمڕۆی سلێمانی
خۆڵبارینی ئەمڕۆی سلێمانی

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک، لە سنوورى باشوورى هەولێر و ئیدارەى گەرمیان تۆزو خۆڵەکە زیاتر دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا، مەوداى بینین لەنێوان 7 - 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لە باشوورى شارى کەرکووک ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی ئێوارەدا، پلەی گەرما بە  2 – 4  پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەرزدەبێتەوە و خێراى با خێرای با لەسەرخۆ مام ناوەند دەبێت (10-20 )کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 39

سڵێمانی: 37

دهۆک : 36

کەرکوک: 42

هەڵەبجە: 40

سۆران : 38

راپەرین: 39

گەرمیان: 44