ناسڕ خلێفی: ههرگیز زیدان له پلانی ئێمهدا نهبووه
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەتیدەکاتەوە زینەدین زیدان بژاردەی راهێنەرایەتی یانەکەیان بێت.
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری پاریسان ئاشکرای دەکات، هەرگیز لەگەڵ زینەدین زیدان قسەیان نەکردووە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەکەیان.
خلێفی دهشڵێت: زیدان کەسێکی خۆشەویستە و زۆر یانە و هەڵبژاردە هەن ئارەزووی ئەوەی دەکەن ببێتە راهێنەریان، بەڵام ئێمه هیچ کاتێک قسهمان لەگەڵ زیزۆ نەکردووە.
سهرۆكه قهتهرییهكهی پاریس سانجێرمان هێمای بۆ ئهوهش كرد كه ئەوان باشترین بژاردەیان بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان هەیە ئەویش گالتیێ راهێنەری یانەی نیسە و هیوادارین کە بەرپرسانی یانەی نیس رێگەی پێ بدەن وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەکەمان.
سەرۆکەکەی شازادەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد ماوەیەکە لەگەڵ کریستۆفەر گالتیێ راهێنەری یانەی نیس دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە و لە هەوڵی ئەوەدان بە زووترین کات ناوبراو وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن.