عێراق.. به‌هۆی ناكۆكیی نێوان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك 9 كه‌س كوژران
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ناكۆكی نێوان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی و به شوودانی ژنێك، 9 كه‌س كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌عد ئه‌لزه‌یدی، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای میسان به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، له ناحییه‌ی (عوزێر) له باشووری شاری عیماره (305 كیلۆمه‌تر له به‌غدا دووره)، 6 كه‌س له نێویاندا سه‌ربازێكی عێراقی، كوژران.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، سه‌ربازێكی عێراقی له مۆڵه‌تی فه‌رمیدابوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی زه‌وی كشتوكاڵی له‌گه‌ڵ 5 كه‌سی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری كوژرا.
پارێزگای میسان ده‌كه‌وێته باشووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنووره، به‌هۆی ناكۆكیی نێوان بنه‌ماڵه‌كانه‌وه به‌رده‌وام كێشه و گرفت هه‌یه، جیا له‌وه‌ش مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و پارێزگایه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ربڵاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی كێبڕكێی دوو بنه‌ماڵه بۆ خوازبێنیكردنی ژنێك له پارێزگای واست (له باشووری عێراق) سێ كه‌سی دیكه كوژران و یه‌كێكیش برینداره.
عه‌لی حه‌سه‌ن سه‌رای، گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاند، له ناحییه‌ی (ده‌بوونی)ـی سه‌ر به پارێزگای واست باشووری عێراق) له ئه‌نجامی كێبڕكێكردنی دوو بنه‌ماڵه بۆ خوازبێنی ژنێك، سێ برا كوژران و یه‌كێكیشیان بریندار بوون.