زانیاری نوێ له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار له ماوه‌ی كه‌متر له سێ رۆژدا، هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنووری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، هێرشه‌كه به كاتیۆشا كراوه و له كه‌مپی كێڵگه‌كه‌دا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه.
ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر و كۆمپانیای داناگاز دوای ئه‌وه دێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، كاتژمێر (04:45) هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌كه.
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، كاتیۆشاكه له ناو كه‌مپی كێڵگه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به هۆیه‌وه ئاگر له پووش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆردا وه‌به‌رهێنان ده‌كات و دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا دوو كارمه‌ندیان به سووكی بریندار بوون.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی قادر كه‌رم، سدیق محه‌ممه‌د رایگه‌یاند، مووشه‌كه‌كه له هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ئاراسته كراوه، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به هه‌مان شێوه مووشه‌كی لێوه ئاراسته كرابوو.
روونیشیكرده‌وه، هه‌مان جۆری مووشه‌ك بووه و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی زیاتری رووداوه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جگه له سووتانی پووش و پاوان، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمپانیای داناگاز رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له گازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا، گاز له رۆژێكدا، واته له كۆتایی ساڵی 2021دا به رێژه‌ی %50 به‌راورد به ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كه زیاد كراوه.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه به "خۆرمۆر"یش ناوده‌برێت، به رێژه‌ی %55 زیاد بكات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گاز بگه‌یه‌نێته 700 ملیۆن پێ سێ جا و ئه‌م پلانه بڕیاره تا نیسانی 2023 به ئه‌نجام بگات.
به ئامانجگرتنی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له كاتێكدایه عێراق رووی له چه‌قبه‌ستنی سیاسی كردووه و ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی كشاوه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له سنووری كه‌ركووكه‌وه هێرشی مووشه‌كی ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی گازی هه‌رێمی كوردستان، كه كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی كاری وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات.