وەزارەتی پلاندانانی عێراق رووپێوی بۆ رێژەی بێکاری دەکات

رێژەی بێکاری لە نێوان گەنجان و خاوەن بڕوانامەکان دیاری دەکەن
بەغدای پایتەختی عێراق
بەغدای پایتەختی عێراق

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، مانگی داهاتوو دەست بە رووپێوییەک دەکەن بۆ دیاریکردنی رێژەی بەکاربردن و بێکاری و دیاریکردنی هێزێ کار و ئەو کەسانەی بێکارن.

وەزارەتی پلاندانان پێشبینی دەکات رێژەکان بەراورد بە تۆمارەکانی پێشوو بەرزبوونەوەیان تۆمارکردبێت.

زیا عەواد، سەرۆکی سەرۆکی دەزگای ناوەندی ئاماری لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، مانگی داهاتوو دەست بە ئەنجامدانی رووپێوییەک بۆ دیاریکردنی هێزی کار لە عێراق دەکەن، رێژەی بێکاری لە نێوان گەنجان و خاوەن بڕوانامەکان دیاری دەکەن.

ئەو بەرپرسە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا دەزگاکەیان ژمارەیەکی وردی لەبارەی ئەو رێژانەوە نییە، هەروەها ئەو رێژانەی بڵاویش دەکرێنەوە بە نزیکیەیین.