"دی یۆنگ ماڵئاوایی له بارسێلۆنا دهكات"
مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا گەیشتنە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گواستنەوەی فرانکی دی یۆنگ بۆ یانە ئینگلیزیەکە رادەگەیەنرێت.
پێگهی سهنی بهریتانیا و چەند سەرچاوەیەکی دیکە بڵاویان کردەوە مانچێستەر یونایتد رازیبوو ئۆفەرەکەی بۆ بارسێلۆنا لەپێناو گواستنەوەی فرانک دی یۆنگ بەرز بکاتەوە و ئەم یاریزانە هۆڵەندیە بە گرێبەستێک بەرامبەر ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بگوازێتهوه.
گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای تێن هاگی راهێنەری یانەکەیە کە پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و پێیوایە یاریزانێکی گونجاوە بۆ مانچێستەر یونایتد سەرەڕای ئەوەی بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ناکات.
دێ یۆنگ لە هاوینی 2019 لە یانەی ئەیاکس ئامستردامی هۆڵەندیەوە بەرامبەر نزیکەی 85 ملیۆن یۆرۆ رووی لە یانە کەتەلۆنییەکە کرد.
له لایهكی دیكهیشهوه، پێگهی سهنی بهریتانیا ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه بارسێلۆنا دهیهوێت هاری ماگوایهری بهرگریكاری یانهی مان یونایتد تێھهڵكێشی گرێبهستهكهی فرانكی دی یۆنگ بكرێت.