له‌كاتی فرۆشتنی منداڵه‌كه ده‌ستگیركران
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه شكست به پرۆسه‌یه‌كی نایاسایی فرۆشتنی منداڵێك به بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی (نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) بهێنن و تۆڕێكی به‌قاچاغبردنی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانیشیان له سێ پارێزگا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی ورد و له چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی جیاوازدا، پیاوانی ئاژانسه‌كه توانیویانه یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی به‌قاچاغبردنی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان له پارێزگای بابل ده‌ستگیربكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی پلانێكی هه‌واڵگرییه‌وه په‌لكێشی پارێزگای كه‌ربه‌لا كرا، كه پارچه‌یه‌كی گرانبه‌های شوێنه‌واری پێبووه".
هه‌روه‌ك "توانییان ئه‌ندامانی گرووپێكی به‌قاچاغبردنی شوێنه‌واره‌كان له ناوچه‌ی بابولمه‌عزه‌م له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له 3 كه‌س پێكهاتبوون، كاتێك بۆسه‌یان بۆ نراوه‌ته‌وه، كه كتێبێكی شوێنه‌وارییان پێ‌بوو، مێژووه‌كه‌ی بۆ چاخه عه‌ره‌بییه كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی ئاژانسی هه‌واڵگری توانیویانه گرووپێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ستگیربكه‌ن، له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان سه‌رقاڵی فرۆشتنی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو مانگی بوون به بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی (نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)".
روونیشیكرده‌وه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئافره‌ته تۆمه‌تباره‌كه و گرووپه‌كه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون.
H.B