ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگ له‌نێوان پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌باره‌ی ناوچه‌كانی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردوو لا بێته ئاراوه.
له كاتی به‌شداریكردنی له گه‌شتێكی هه‌واڵی كوردستان24، ته‌حسین خه‌فاجی گوتی: بۆشاییه‌كی ئه‌منی به قووڵایی 40 كیلۆمه‌تر له هه‌ندێك ناوچه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی فیدراڵ هه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا جه‌خت له‌سه‌ر لابردنی كۆسپه‌كان كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبدرێت، تاوه‌كو ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌و ناوچانه هه‌یه، پڕبكرێته‌وه و بتوانن به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر و شانه نووستووه‌كانی تیرۆرستان ببنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه بكرێت، كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو لیوای هاوبه‌ش دامه‌زراون و هه‌نگاوه‌كان له دوا قۆناغه‌كاندان و له كاتێكی نزیكدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن و ئه‌ركی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی عێراق به گشتی، جه‌خت له سه‌ر میكانیزمی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ته‌حسین خه‌فاجی له‌م ڤیدیۆیه‌دا ببینه:
H.B