یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز دیاریكرا

مەککە
مەککە

K24 – هه‌ولێر:

میوانانی كوردی ماڵی خوا گه‌یشتوونه‌ته‌ عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ و به‌ گوێره‌ی رۆژمێری كۆچی مانگیی، رۆژی 8ی ته‌مموز میوانانی ماڵی خوا له‌ سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و رۆژی 9ی ته‌مموز یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، واده‌ی وه‌ستانی میوانانی ماڵی خوا له‌ عه‌ره‌فه‌ راگه‌یه‌ندرا و به‌ گوێره‌ی رۆژمێری كۆچی مانگی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان له‌ عه‌ره‌فه‌ و رۆژی 9ی ته‌مموز یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌، كه‌ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.