شه‌ڕه قسه له نێوان په‌رله‌مانتاران روویدا
K24 – هه‌ولێر
راوه‌ستاندنی ئۆتۆمبێلی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری مووش، ئه‌حمه‌د یلدرم له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رنشینه‌كانی، شه‌ڕه قسه‌ی نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و ئاكه‌په له په‌رله‌مانی توركیا به‌دوای خۆیدا هێنا.
سه‌رنشینێكی ئۆتۆمبێله‌كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی په‌كه‌كه بڕیاری گرتنی دراوه، كه په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په‌یان به گواستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه تۆمه‌تبار كردووه.
له په‌رله‌مانی توركیا له كاتی پرسیاركردن له وه‌زیری به‌رگری فكری ئشكن، سه‌باره‌ت به‌م پرسه شه‌ڕه قسه له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو لا روویدا.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، ئه‌حمه‌د یلدرم ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تكرده‌وه و به بوختانێكی گه‌وره وه‌سفكرد و گوتی پێشیگرتن به ئۆتۆمبێلی په‌رله‌مانتار پێشڵكردنی یاسایه.
په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌ده‌په‌ی شاری ئادانا به توندی ره‌خنه له كرده‌وه‌ی پۆلیسی توركیا و به‌یاننامه‌ی والیی موش گرت و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه گیراوه، سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌ندامی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراته، كرده‌وه‌كه‌شی به ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشوه‌خت وه‌سفكرد.
له كاتی قسه‌كانی ئه‌م په‌رله‌مانتاره، هه‌ندێ له په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په ناڕه‌زایه‌تیان پیشاندا كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕه قسه له‌نێوانیان روویدا و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به هۆشداریدان به په‌رله‌مانتاران هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ی دا.