ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی سیاسی: هه‌ر حكومه‌تێك له داهاتوو له عێراق پێكبهێنرێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی هۆشداری كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته، عێراق به‌ره‌و دوو ئاراسته ده‌بات، یان كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كه، یاخوود كاركردن به ده‌ستوور و سیستمه كارپێكراوه‌كان.
ناوه‌ندی (ترێندز) بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه سیاسییه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كی له ژێر ناوی (دیمه‌نه‌كانی عێراق له دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در) بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، یه‌كگرتوویی پێكهاته‌كانی عێراق وا ده‌كات پاڵپشتی ده‌ره‌وه بۆیان به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ره‌نگه له داهاتوودا 3 سیناریۆی به‌هێز بێته به‌رده‌م عێراقییه‌كان، یه‌كه‌میان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، هه‌روه‌ها دووه‌م، پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی به رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌در، سێیه‌م حكومه‌تێكی بێلایه‌ن رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر حكومه‌تێك له داهاتوو له عێراق پێكبهێنرێت، به‌هۆی كاریگه‌ریی ناوخۆییه‌كان و ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له رۆژی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دوای پتر له هه‌شت مانگ تا ئێستا لایه‌نه براوه‌كان نه‌یانتوانیووه حكومه‌تێك پێكبهێنن، دواجار ره‌وتی سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می پڕۆسه‌كه بوو، كشایه‌وه.