مەسرور بارزانی و جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، کۆبوونەوە
دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا
دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا

K24 - هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەخت لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 3/7/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کردووە .

ئاماژە بەوە کراوە، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا تاووتوێکراوە و جەختیان لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەی لەنێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بوو.