تاران كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی قاسم سو‌له‌یمانیی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
دادگای ئێرانی به‌ڵێنیدا تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له‌و كه‌سانه بكاته‌وه، كه له پرۆسه‌ی به ئامانجكردنیدا تێوه‌گلاون، جا چ عێراقی بن یانیش ئه‌مه‌ریكی و داواشی له لایه‌نی عێراقی كرد، په‌له له رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بكات.
كازم غه‌ریب ئابادی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ كاروباری ده‌وڵه‌ت و ئه‌مینداری لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران دووپاتیكرده‌وه، "لێكۆڵینه‌وه له تاوانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له ئێران كۆتایی هات" و گوتیشی: "فه‌رمانگه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له داواكاری گشتیی ئێران به‌شێكی گه‌وره‌ی له لیستی تۆمه‌تباران ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا راده‌ستی دادگای تاوانه‌كان له تاران بكات، تاوه‌كو پێداچوونه‌وه بۆ رێكاره‌كان بكات".
غه‌ریب ئابادی جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه دۆسیه‌ی سوله‌یمانی و هاوڕێكانی له‌سه‌ر سێ ئاست یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات پێكهێنراوه و تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه له تاران و به‌غدا ئه‌نجامداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه‌نامه له‌نێوان ده‌زگاكانی دادوه‌ری عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ كراون، داواشمان له حكومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی كاروباری دادگای ئه‌و وڵاته كردووه، چاوێك به‌و دۆسییه‌دا بخشێننه‌وه و رێكاری یاسایی و خێرا له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی له عێراق پێشبینی ده‌كرێت كه سوله‌یمانی وه‌ك میوانێك له‌و وڵاته كوژرا، به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و دۆسیه به شێوه‌یه‌كی خێرا و راده‌ستكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه به تاران، كه له‌و تاوانه‌دا تێوه‌گلاون".
وه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌ندێك كه‌سی راسته‌قینه له وڵاتان له‌و تاوانه‌دا تێوه‌گلاون و نوێنه‌رانمان له ده‌زگای دادوه‌ری سه‌ردانی 7 وڵاتیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌كان ته‌واو بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ڵامیشیان بۆ نوێنه‌رانمان نه‌بوو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌كخستنی كاره‌كه‌مان نابێت و ئێمه تا كۆتایی له لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌ندرێن، كه له‌و تاوانه‌دا تێوه‌گلاون، جا چ ئه‌مه‌ریكی، یان عێراقی یاخود هاووڵاتی وڵاتێكی دیكه‌ش بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له میانه‌ی قۆناغی سێیه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كاری لیژنه‌ی هاوبه‌شدا، ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتمان له ده‌زگای دادوه‌ری عێراقی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له‌و تاوانه تێوه‌گلاون".
H.B