بەریتانیا رێکاری نوێ دژی پەنابەران دەگرێتەبەر
K24 – هەولێر
حکومەتی بەریتانیا رێکاری نوێ دژی پەنابەران دەگرێتەبەر و سزاکان توندتر دەکات.
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 4/7/2022، بڵاویکردەوە، چەندین رێوشوێنی یاسایی نوێ لە سنوورەکان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچی و ئاسایشی سنوورەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەک کونسوڵخانەی بەریتانیا ئاماژەی پێداوە، رێکار و سزا نوێیەکان بریتین لە:
-زۆرترین سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ قاچاخچی کردن بە خەڵک و کاپتنی بەلەمی بچووک
-زیادکردنی سزاکان بۆ ئەو کەسانەی بە رێگای نایاسایی دەچنە بەریتانیا یان مانەوەی زیاتر لە ماوەی ڤیزا
-پێدانی دەسەڵات بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی تاوانبارە بیانییە مەترسیدارەکان
-دەسەڵاتی نوێ بەخشرا بە ئەفسەرانی تایبەت بە کاورباری کۆچبەران لە گەڕان بەدوای کۆچبەرانی نایاسایی
-سزای ڤیزا بۆ ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانی خۆیان وەرناگرنەوە کە مافی ئەوەیان نییە لە بەریتانیا بن
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەم بڕیارانەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو بڕیارانە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.