مۆرینهۆ چاوی له كڕینی یاریزانێكی ئارسێناڵ بڕیوه
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ به نهێنی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ئارسێناڵ ده‌دات.
رۆژنامه‌ی سه‌ن، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر داخوازی مۆرینهۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی ئارۆن رامسی، ناوه‌ڕاستكاری وێڵزی یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌ست پێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕی 35 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 25 ساڵه ئاماده كردووه كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له یۆرۆ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
ئارۆن رامسی، پێشتر له یانه‌ی كاردیف سیتی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵ كردووه و 2 وه‌رزیش ئارسناڵ به شێوه‌ی خواستن به یانه‌كانی نۆتینگهام فۆرێست و كاردیفی فرۆشتۆته‌وه.