کونسوڵی ئەمەریکا: بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکەم

"سوپاس بۆ ھاوبەشیکردنی کولتوورە جوانەکەتان، ھەرگیز لە بیرتان ناکەم"
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەیکەری دڵداری شاعیر
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەیکەری دڵداری شاعیر

K24 - هەولێر

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، ئەرکە دیپلۆماسییەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدێت و دەڵێ: بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکەم.

رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "ئەرکە دیپلۆماسییە یەک ساڵیەکەم لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. سەرەڕای ئەوەی کە بەدڵتەنگی ماڵئاوایی دەکەم، تکایە بزانن کە من ھەرگیز لە بیرتان ناکەم. بە گەڕانەوە بۆ ساڵی رابردوو گەیشتوومەتە ئەو دەرەنجامەی کە کوردستان منی گۆریوە. ئەمڕۆ، من خۆشەویستییەکی قوڵ و رێزێکی بێ پایانی خەڵکی کوردستان لە دڵی خۆمدا جێکردووەتەوە. میواندۆستیتان و بەردەوام پێشوازیکردنتان لە من و ھاوپیشە ئەمەریکییەکانم لە بیرناکرێت".

کونسوڵی ئەمەریکا نووسیویەتی: "سوپاس بۆ ھاورێیەتی و یادەوەری و کاری زۆر گرینگ کە پێکەوە بەدەستمان ھێناوە. ھەروەھا سوپاس بۆ ھاوبەشیکردنی کولتوورە جوانەکەتان، من بەتایبەتی بیری دۆڵمە و کفتە دەکەم. من ئێوە لەناو دەستی کەسێکی باش بەجێدەھێڵم. من دەزانم ئێوە بەخێرھاتنێکی گەرمی جێگرەوەکەم دەکەن. لە سەرتای مانگی ئابدا، چاوتان لەسەر سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بێت بۆ ناسینی کونسوڵی گشتی نوێ".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا ھەرێمی کوردستان رێگایەکی درێژی بڕیوە و زۆر شت ھەیە کە شانازی پێوەبکەن. پڕۆسەی رێرەوەی دیمۆکراسی درێژ و سەختە , بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لێرە دەبێت و ھاوشانی ئێوە دەبێت. تکایە ئەوە بزانن کە من داکۆکیکاری ئێوە دەبم لە واشنتنی پایتەخت و ئەگەر من جارێکی تر داوام لێکرا، من ئامادەم ئەم پەیوەندییە تایبەتەمان بەرەوپێشتر ببەم. ئێوە ھاورێیەکی ھەمیشەییتان لە مندا بەدەستھێناوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان لە ئێستا و داھاتووشدا بەردەوام پێکەوە باشترن".

رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەرشیف
ئەرشیف
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ منداڵێکی کورد
رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ منداڵێکی کورد