بە گرافیک.. بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە عێراق

تائێستا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە
تائێستا 160 حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە
تائێستا 160 حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە

K24 – هەولێر

نەخۆشی کۆلێرا لە ریگەی بەکتریاوە بڵاودەبێتەوە و کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی هەرس بەتایبەتی گەدە، نیشانەکانی بریتین لە: رشانەوە و سکچوون.

بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا 160 حاڵەتی تووشبوو بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە، لەنێویاندا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە پارێزگای کەرکووک کۆلێرا تەشەنەی کردووە و زیاتر 80 کەس وەک تووشبووی نەخۆشییەکە تۆمارکراون و کەسێک گیانی لەدەستداوە. هەروەها لە بەغدا لە ناوچەی رەسافە 37 کەس و لە ناوچەی کەرخ 2 کەس تووشی کۆلێرا بوونە. لە پارێزگای زیقاریش 13 حاڵەت تۆمارکراون. لە دیالە 10 حاڵەت و مووسەنا 3 حاڵەت و لە بابل 2 حاڵەت، لە نەجەف 1 کەس تووشی کۆلێرا بووە.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک حاڵەتی تووشبوو بە کۆلێرا پشتڕاستکراونەتەوە لە پارێزگای سلێمانی 10 کەس وەک تووشبووی کۆلێرا دیارکراون.