پزیشكێك: ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه له منداڵه‌كه‌ت هه‌بوو تووشبووی كۆرۆنایه
K24 - سلێمانی:
پسپۆرێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ئاشكرایكرد، په‌تایه‌ك له ناو منداڵان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه‌یان تێدا هه‌بن تووشبووی كۆرۆنان.
دکتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی (نەخۆشیەکان و گه‌شه)ـی منداڵان رایگه‌یاند، لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاو بووه‌ته‌وه کە بەتای بەرز، قوڕگ ئێشە، سەرئێشە و بەشێکیان لووت تەڕییان هەیە، دەناسرێتەوە.
ئه‌و پزیشكه راشیگه‌یاند، دوو هەفتە پێش ئێستا بڵاومانکردەوە رێژه‌ی تووشبوون به کۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدایە به‌تایبه‌ت لەناو منداڵاندا.
هه‌روه‌ها دکتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل روونیكرده‌وه، لەماوەی دوو رۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر باروودۆخیان باش دەبێت، تکایە سەرووی دوانزە ساڵ خۆیان بکوتن و هەموو تەمەنیش پابەندی خۆپارێزی بن.
ئه‌م پزیشكه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پێویست بە ترس و دڵە راوکێ ناکات، هه‌روه‌ها پێویست ناکات چارەسەری زۆر بەکاربهێنرێت چونکە کۆرۆناش ڤایرۆسە و لەگەڵ تەواوبوونی سووڕەکەیدا باش ئەبێت.
نیشانه‌كان:
1- تای بەرز
2- هۆشی باش نەبێت
3- رشانەوەی هەبێت
4- خواردنی بۆ نەخورێت
5- وشک بوونەوەی هەبێت
6- گەشکەی هەبێت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 138 نه‌خۆش داخڵكراون، 90 نه‌خۆشیان سكچوون و رشانه‌وه‌یان هه‌بوو، 1 حاڵه‌تی مردنیش تۆمار كرا، كه كۆرپه‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو بوو.