چاره‌نووسی یانه‌ی دهۆك له خولی نایابی عێراق به‌دیار كه‌وت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له بڕیاری دابه‌زاندنی 4 یانه بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق په‌شیمان بووه‌وه و هیوای بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك بۆ خولی نایابی عێراق هێشته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6 ته‌مووزی 2022، زنجیره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، رایگه‌یاند كه وه‌رزی 2022 ـ 2023 به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌بێته خولی پیشه‌گه‌ری.
فیدراسیۆنه‌كه ته‌نیا بڕیاری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی دوو یانه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی مینا و سامه‌را دا بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق، یانه‌ی دیوانیه‌ش كه پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی به‌ده‌ستهێنا بوو به فه‌رمی مانه‌وه‌ی له خولی نایاب مسۆگه‌ر كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه براوه‌ی یاریی نێوان دهۆك و ناسڕیه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یاری ده‌كات كه پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی به‌ده‌ستهێنا بوو، براوه‌ی ئه‌م یارییه بلیتی به‌شداریكردنی خولی نایابی عێراقی وه‌رزی داهاتوو به‌ده‌ستده‌هێنێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و 20 یانه‌یه‌ی كه وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی له خولی نایاب ده‌كه‌ن پێویسته پشكنینیان بۆ بكرێت و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانیان له ڕووی یاریگه و رێكاره یاساییه‌كانی دیكه جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌گه‌رنا مافی به‌شداریكردنیان له خوله‌كه نابێت. پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه وه‌رزی نوێ له نێوان رۆژانی 15/9ـی ئه‌مساڵ تا 1/10 ده‌ستپێبكات.