گۆڕانکاریە سیاسیەکانی بەریتانیا بەهای پاوەندی دابەزاند

بەهای پاوەندی بەریتانی بۆ کەمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی دابەزی
پاوەند
پاوەند

K24 - هەولێر:

لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی بەریتانیا بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیران و کابینە وزارییەکەی، بەهای پاوەند بۆ کەمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

بەشێک لە شارەزایان دەڵێن، بەشێکی زۆری هۆکاری داکەوتنی پاوەندی بەریتانی بۆ مەترسییەکانی داکەوتنی ئابووری جیهانی دەگەڕێتەوە، نەک بە تەنیا قەیرانی سیاسی لە لەندەن.  

بەهای پاوەندی بەریتانی لە دوایین مامەڵەکانیدا بە رێژەی سەدا 0.41 بۆ 1.19 دۆلار دابەزی، هەروەها لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا گەیشتە ئاستی 1.18 دۆلار ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە دوای مانگی ئاداری ساڵی 2020ـەوە.