ده‌رفه‌ت له قه‌یرانی ئۆكرانیادا.. كاتی پشتیوانیكردنی كورده
K24 – هه‌ولێر:
له ژێر ناونیشانی "ده‌رفه‌ت له قه‌یرانی ئۆكرانیادا" هه‌ریه‌ك له "تۆماس ئێس کاپلان" و "بێرنارد هێنری لیڤی" وتارێكیان له وێبسایتی "زه وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا روونیانكردووه‌ته‌وه، بایدن دەتوانێت پێگەی ئەمه‌ریکا دوای شکستی له ئەفغانستان زیندوو بكاته‌وه و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌ی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكاریكردنی كورده.
ئه‌و نووسه‌رانه، له وتاره‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به وته‌یه‌كی "بیسمارک" كردووه، كه پێی وایه فه‌رمانڕه‌وا خۆی ناتوانێت هیچ شتێك درووست بكات، به‌و مانایه‌ی پێویسته چاوه‌ڕێ بكات و گوێ بگرێت تا گوێی له ترپه‌ی رووداوه‌كان ده‌بێت و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی بڕوات. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئۆلاف شۆڵز كردی و گرێبه‌ستێكی گرنگی غازی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌و بڕیاره‌شی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه چه‌كی كاریگه‌ر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی شه‌ڕ نه‌كات، هه‌موو ئه‌مه ئه‌و مانایه ده‌دات، كه ئه‌ڵمانیا رۆڵی نوێ ده‌گێڕێت و ده‌ستبه‌رداری رۆڵه كۆنه‌كه‌ی خۆی بووه.
ئه‌وه‌شیان نووسیوه: ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له ئۆكرانیا هه‌یه، بۆ بایدن گرنگییه‌كی زیاتری هه‌یه. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژموونه‌كه‌ی له پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وام بووه له ناوچه‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، به‌ر له‌وه‌ی ئۆباما له پرسی هێڵی سوور له سووریا شكست بهێنێت و دۆناڵد تره‌مپ، خیانه‌ت له كوردی سووریا و عێراق بكات، ده‌نگی بێ متمانه‌بوون به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرتر و كاریگه‌رتر له سه‌ر شه‌قام ده‌هاته گوێ و ده‌بیسترا. ئه‌و درووشمه‌ی كه ده‌ڵێ "ئه‌مه‌ریكا جێی متمانه نییه به‌رامبه‌ر به دۆسته‌كانی" و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی جددیه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی له لایه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری رووسیا و چین وه‌ك دوو گه‌وره زلهێز بووه‌ته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌وه له ئاستی پله دووشدا له ركابه‌ریدایه به‌رامبه‌ر به ئێران.
به رای ئه‌و دوو نووسه‌ره، هه‌ریه‌ك له كورد و ئۆكرانییه‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون، كه ژیانی سیاسی دادپه‌روه‌رانه نییه و جیهان به روویاندا مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌كردووه.
له وتاره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، به ده‌رچوون و پاشه‌كشه‌ی ئابڕووبه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، ئه‌و پرسیاره لای هاوپه‌یمانه دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاته ئاراوه، ئایا ده‌شێ هێشتا له گره‌وی بردنه‌وه‌دا بن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له چین و ئێران، یان ئه‌و گره‌وه‌یان به تاڵ ده‌بێته‌وه.
نووسه‌رانی وتاره‌كه رایان وایه، دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئۆكرانیا شته‌كان گۆڕاون، ئه‌و شكسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابوڵ، رووسیای پاڵ پێوه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی بوێری هه‌بێت و هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه و ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی كردبووی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا بوه‌ستێنێت و هه‌ژموون و سه‌ركردایه‌تی بگرێته‌وه ده‌ست، هه‌رچه‌نده پێده‌چوو ئه‌و سه‌ركردایه‌تییكردنه‌ی بۆ هه‌میشه له ده‌ست چووبێت.
"تۆماس ئێس کاپلان" و "بێرنارد هێنری لیڤی" بڕوایان وایه، ئه‌وه‌ی بیسمارك وتبووی، پێچه‌وانه‌یه، ئه‌مجاره ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا نییه ده‌رفه‌تی هه‌ڵسانه‌وه‌ی درووست كردووه، به‌ڵكو ئازایه‌تی و جه‌ربه‌زه‌یی خه‌ڵكی ئۆكرانیایه و توانای ئه‌وان بۆ مانه‌وه و خۆڕاگری و بوێری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا، ده‌رفه‌تی درووست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه پێگه‌ی خۆی، چونكه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئۆكرانییه‌كان درووستیان كرد، جیهانی خۆرئاوای خه‌جاڵه‌تبار كردووه.
ئه‌و نووسه‌رانه پرسیارێكیان وروژاندووه، ئایا ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌توانێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و بیكاته ده‌رفه‌تی هه‌ڵسانه‌وه‌ی؟ له وه‌ڵامیشدا ده‌ڵێن: یه‌كه‌م شت پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیكردنی ئۆكرانییه‌كان له دژی رووسیا و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان. هه‌روه‌ها ده‌كرێت سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی پابه‌ند به پشتیوانی ئه‌و لایه‌نانه بیگرێته به‌ر، كه خه‌بات له پێناو به‌ها هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن و بارگرانی خه‌باته‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان، بۆ ئه‌وه‌ش رێگه درووسته‌كه ئه‌وه‌یه له كورده‌وه ده‌ست پێ بكرێت. چونكه كورد وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكا و هاوشێوه‌ی ئۆكرانییه‌كان شه‌ڕیان كرد و بردیانه‌وه و رووبه‌ڕووی دوژمنێكی سه‌ختی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ته‌وه، كه داعش بوو.
هه‌ردوو نووسه‌ر باسیان له‌وه‌شكردووه، ئه‌وه كورد بوو باجی سه‌ركه‌وتنی به خوێن دا و ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن، كه رووبه‌ڕووی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌یان وه‌ك گه‌لێك بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یان نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌سه و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تن له جیهاندا، ئه‌وانیش وه‌ك ئۆكرانییه‌كان به ده‌ست گیروگاز و ئاڵنگارییه‌كانی جوگرافیای سیاسییانه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌سه‌ر چوار وڵاتی عێراق و ئێران و سووریا و توركیا دابه‌ش كراون، هاوكات وه‌ك هاوشێوه‌كانیان له خه‌ڵكی ئۆكرانیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له عێراق پێشمه‌رگه و له سووریا شه‌ڕڤانان وه‌ك دۆستی ئه‌مه‌ركیا شه‌ڕی راسته‌قینه‌یان كرد.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، كاتێك شه‌ڕی داعش له 2014 هاته ئاراوه، كورد 11 هه‌زار شه‌هید و 23 هه‌زار برینداریان دا و توانیان سه‌ركه‌وتووانه رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و مه‌ترسییه‌كانی داعش ببنه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قوربانیدانه، پادداشتی ئه‌وان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه "خیانه‌ت" بوو. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له 2017 له عێراقدا كورد ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی دا و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌چوو و له سووریاش، تره‌مپ له 2019 بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و میلیشیا لایه‌نگره‌كانی هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان و داگیریان بكه‌ن و هه‌ڤاڵه‌كان سه‌رببڕن.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شدا ئاماژه به هه‌ڵوێستی بایدن و كامالا هاریس كراوه، كه پشتیوانیان له دۆزی كورد كردووه و له‌وه‌شدا زۆرینه‌ی دیموكرات و كۆمارییه‌كان پشتیوانیان بوون و ئه‌وه‌شیان وتووه، وه‌ك چۆن ئێستا هه‌موو ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بخرێته به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش، به هه‌مان شێوه پشتیوانی له كورد ده‌كه‌ن.