شینزۆ ئابێ گیانی له‌ده‌ستدا

هه‌واڵی كۆچی دوایی شینزۆ ئابێ ژاپۆنییه‌كانی تاساندووه‌
هه‌واڵی كۆچی دوایی شینزۆ ئابێ ژاپۆنییه‌كانی تاساندووه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن له‌ لایه‌ك كه‌سێكه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و به‌و هۆیه‌وه گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵه‌كانی ژاپۆن، له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا، ئابێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.