كه‌شناسی عێراق: یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن خۆڵبارین ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز خۆڵبارین ده‌بێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سبه‌ی 9ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022 یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه خۆڵبارین ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات و لە هەندێک ناوچە (ناوەڕاست و باشوور) خۆڵبارینەکە چڕ دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و خۆڵبارینه كۆتایی پێدێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێته‌وه.