دوای گەنم.. قەیرانی نۆک دروست دەبێت

جەنگی ئۆکرانیا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نۆک
نۆک
نۆک

K24 - هەولێر:

جەنگی بەردەوامی ئۆکرانیا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی ئاستی هەناردەکردن و پەککەوتنی بەرهەمهێنانی زۆرێک لە خۆراکە گرنگەکان.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "زە گاردیەن"، بەهۆی ئەو جەنگەی لە ئۆکرانیا روودەدات، بەرهەمهێنانی نۆک لە هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکرانیا کەم دەکات، ئەمەش کاریگەری گەورەی لەسەر ئەو وڵاتانە دەبێت کە بۆ ئەو بەرهەمە پشت بەو دوو وڵاتە دەبەستن.

سزاکانی سەر رووسیا دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا بووەتە رێگری لەبەردەم کەشتیە رووسیەکان، ئەمە لەکاتێکدا کە رووسیا هەناردەکارێکی سەرەکی نۆکە لە جیهاندا.

لەلایەکی دیکەوە ئەو 50 هەزار تۆن نۆکەی ساڵانە لە ئۆکرانیاوە بەرەو ئەوروپا هەناردە دەکرا، بەهۆی جەنگەوە دەوەستێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، رووسیا ساڵانە 200 هەزار بۆ 250 هەزار تۆن نۆک هەناردەی دەرەوە دەکات، بەڵام لە مانگی شوباتی 2022 هەناردەکردنی نۆک لە رووسیاوە بەرەو کەمی چووە و تا بێت خواستیش لەسەری زیاد دەبێت.