دوو گه‌نجی خه‌ڵكی كه‌لار له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو گه‌نجی خه‌ڵكی كه‌لار له سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر و له نزیك هیزۆپی بچووك گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و گه‌نجانه له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی دیكه‌یان بۆ سه‌یران روویان له هه‌ولێر كردبوو، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی هاتووچۆی كۆیه رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ، له‌سه‌ر رێگه‌ی رانیه - هه‌ولێر، له نزیك هیزۆپی بچووك وه‌رگه‌ڕاوه و به‌و هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان ناوی "ره‌سووڵ محه‌ممه‌د" و ئه‌وی دیكه‌یان ناوی "ماجد تاڵب"ـه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هاتووچۆی گەرمیان بڵاوی کرده‌وه، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە چوار کەس برینداربوون، یەکێک لە رووداوەکان لە ناوشارۆچكه‌ی کەلار روویدا (ماتۆڕ سکیلێک) لە "هیلان ستی" وەرگەڕاو سەرنشینەکەی برینداربوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: لە رووداوێکی دیكه‌ی هاتوچۆدا لەناحیەی رزگاری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا پیک ئاب) دوای ئەوەی بەهۆی خێرای زیادەوە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات خۆی دەکێشێت بەدەرگای قوتابخانەی دەستوردا و سێ سەرنشینی بریندارە.