کەشناسی هەرێم: سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
K24 - سلێمانی:
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ بەهەمان شێوەی دوێنێ پلەکانی گەرما بەرز دەبن و ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
کەشناسی راشیگەیاندووە، لە کاتەکانی شەودا تۆزێکی سووک لە هەولێر و تۆزێکی مام ناوەند لە کەرکووک و گەرمیان دروست دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەینی بە گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەنزیکەیی 2 تا 3 پلە بەراورد بە رۆژی پێشوو نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ:
هەولێر 42 پلەی سیلییزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلییزی
دهۆک: 40 پلەی سیلییزی
کەرکووک : 43 پلەی سیلییزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلییزی
سۆران: 39 پلەی سیلییزی
راپەرین : 38 پلەی سیلییزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلییزی