كڵۆپ له تایلهند ههمووانی هێنایه پێكهنین
یانەی لیڤەرپوول دوای پێنج ساڵ بۆ یەکەمجار گەڕایەوە ئاسیا و کەمپێکی مەشق و راهێنان لە تایلەند دەکاتەوە و دوو یاریی دۆستانەش بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و کریستاڵ پاڵاس دەکات.
شاندی یانەی لیڤەرپوول گەیشتە بانکۆکی پایتەختی تایلاند، یەکەمجارە لەوەتەی ساڵی 2017 ئەم یانە ئینگلیزیە سەردانی کیشوەری ئاسیا دەکات.
یۆرگن کلۆپی بەڕێوەبەری هونەری رێدز بانگهێشتی 37 یاریزانی کردووە، لە نێوانیاندا کۆمەڵێک یاریزانی لاو و تازەپێگەیشتوو دەبینرێن، محەمەد سەڵاحی میسری لەسەرووی لیستەکەدایە، جگە لە سەڵاح یاریزانە نوێیەکانیش لەم گەشتە هاوڕێیەتی لیڤەرپوول دەکەن، داروین نونێز و فابیۆ کارڤالۆ لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتیان کردووە.
دوای گەیشتنیان بە تایلەند، یۆرگن کلۆپی راهێنەر پێشبینیەکانی خۆی بۆ وەرزی نوێ خستەڕوو لەگەڵ گرێبەستەکان و پێویستییەکانی رێدز بۆ بردنەوەی ناسناوەکان.
یۆرگن کلۆپ: یاریزانهكانم ههست به فشار دهكهن
یۆرگن كڵۆپ راهێنهری یانهی مانچێستهر یونایتد له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی له تایلهندا گوتی: کاتمان هەیە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوون، دەتوانین باشتر کار بکەین و بە دڵنیاییەوە هەموو هەوڵێک دەدەین، ئێمە خۆمان بۆ یەک یاری ئامادە ناکەین، بەڵکو خۆمان بۆ تەواوی وەرزێک ئامادە دەکەین، لێرە دوو یاری دۆستانەمان هەیە بەرامبەر مانچستەر یونایتد و کریستاڵ پاڵاس، دەبێت بە باشی ئامادەکاری بکەین.
كڵۆپ له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا گوتی: دواتر لە ئینگلتەراوە دەچینە نەمسا و کەمپێکی نوێ دەکەینەوە، دواتر یاریی قەڵغانی خێرخوازی بەرامبەر مانچستەر سیتی دەکەین، کاتێکی زۆرمان نییە بۆیە دەبێت بە سەختی کار بکەین، هەندێک فشار لەسەر یاریزانەکان هەیە، بەڵام ماوەی ئامادەکاری زۆر گرنگە و ئێمە متمانەمان بە تواناکانیان هەیە، کەمێک بەختیش پێویستە ئەگەر بتەوێت نازناوێک بەدەستبهێنیت.
له بهرسیڤێكی پێشوازی هاندهرانی تایلهند له یانهی لیڤهرپوول، كڵۆپ به پێكهنینهوه گوتی: وابزانم پێشوازییهكهی ئێمه زیاتر بوو له هی مان یونایتد.
لیڤەرپوول لە ماوەی ئەم گەشتەی بۆ تایلەند دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و کریستاڵ پاڵاس یاریی دەکات و بە رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتیش دەست بە وەرزی نوێ دەکات و لە 30 ئەم مانگە لە جامی قەڵغانی خێرخوازی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، کە لە وەرزی رابردوو لیڤەرپوول لە پلەی دووەم کۆتایی بە پرێمەرلیگ هێنا و بە جیاوازی خاڵێک ناسناوەکەی بۆ مانچێستەر سیتی لەدەست دا.