حاجیانی ماڵی خوا دوایین فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەجێدەگەیه‌نن

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ حاجیانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
دیمه‌نێكی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌كانی حه‌جكردن.. وێنه‌: AFP
دیمه‌نێكی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌كانی حه‌جكردن.. وێنه‌: AFP

K24 - هه‌ولێر:

حاجیانی ماڵی خوا ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ سێیەمین ئەرکی رەجمکردن لە مینا کە بە "جەمرە سوغرا" ناسراوە بەجێدەگەیەنن و دواتر دەگەڕێنەوە شاری مەککە و تەوافی ماڵئاوایی ئەنجام دەدەن، پاشان پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان ماڵی خوا بۆ وڵاتەکانیان دەستپێدەکات.

لە حەجی ئەمساڵدا یەک ملیۆن کەس بەشداریان کرد، کە لەو ژمارەیەدا 850 هەزار کەسیان خەڵکی دەرەوەی سعودیە بوون و لەو ژمارەیەشدا 2 هەزار و 120 حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

پێشتریش کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، کە لە 14ی ئەم مانگەوە گەڕانەوە حاجیان کوردستان دەستپێدەکات.