بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی زێڕ و زیوی دابەزاند

نرخی ئۆنسێک زێڕ بە رێژەی 0.1%، بۆ 1739.16 دۆلار دابەزی

K24 - هەولێر

لەگەڵ سەقامگیربوونی بەهای دۆلار لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی، نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی ئۆنسێک زێڕ بە رێژەی 0.1%، بۆ 1739.16 دۆلار دابەزی. هەروەها لە گرێبەستە داهاتووەکانی نرخی زێڕ بە رێژەی 0.2%، بۆ 1738.45 دۆلار دابەزی.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار لە بەرزترین ئاستەکانی 20 ساڵی رابردووی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش وایکردووە خواست بۆ زێڕ کەم بێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و هەوڵەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ بەرزکردەوەنی نرخی سوو، گوشار بۆ سەر بازاڕی زێڕ دروستبووە و بۆ چوارەمین هەفتە لەسەر یەک نرخەکەی دابەزی.

لەبارەی کانزاکانی دیکە، نرخی زیو لە مامەڵە خێراکان سەدا 19.27% بەهاکەی لە دەست دا و بۆ 19.27 دۆلار دابەزی، هەروەها پلاتینیش بۆ 887.89 دۆلار دابەزی.