ئهو 5 ئهستێرهیهی دهگهڕێنهوه ماڵه كۆنهكهیان
پۆل پۆگبا هاوشێوەی رۆمێلۆ لۆکاکۆ و ئاشلی یەنگ و چەند یاریزانێکی دیکە لەم هاوینە گەڕانەوە یانەی پێشوویان و دوای ساڵانێک دوورکەوتنەوە جارێکی دیکە گەڕانەوە هەواری کۆنیان، کە پۆگبا و لۆکاکۆ بە گرێبەستی گەورە یانەکانیان بەجێهێشت و ئێستا بە خواستن و بێبەرامبەر گەڕانەوە یانەکانیان.
پۆگبا گهڕایهوه بۆ دووهمجار گهڕایهوه تۆرینۆ
پۆگبا کە هاوینی ٢٠١٦ بەرامبەر ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە یۆڤێنتۆسەوە چووە مانچێستەر یونایتد، ئەم هاوینە دوای هەشت ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەی پێشووی و جارێکی دیکە درێسی ژمارە ١٠ـی یۆڤێنتۆس دەپۆشێتەوە.
پۆگبا بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی بیانکۆنێرییەوە کرد، کە ساڵانە ٨ ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت و دوو ملیۆن یۆرۆ و نیویش وەکو پاداشت بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی بە ناوەڕاستکارە فەرەنسییەکە دەدرێت.
لوكاكۆ گهڕایهوه ماڵه كۆنهكهی
رۆمێلۆ لۆکاکۆ یاریزانێکی دیکەیە لەم هاوینە لە بەجێهێشتنی یانەکەی پەشیمان بووەوە و جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەی پێشووی.
رۆمێلۆ لۆکاکۆ کە ساڵێک لەمەوبەر بە ١١٣ ملیۆن یۆرۆ لە لە ئینتەر میلانەوە چووە چێڵسی، ئەم هاوینە ئەو هێرشبەرە بەلجیکییە بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک بەرامبەر ٨ ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ریزەکانی نێرادزۆری.
ئەو هێرشبەرە ٢٩ ساڵانە تەنیا چەند مانگێکی کەم دوای بەجێهێشتنی ئینتەر میلان پەنجەی پەشیمانی گەست و لەگەڵ تۆماس تۆخێل تووشی چەند کێشەیەک بوو.
بێرخواین گهڕایهوه ههواری كۆنی
ستیڤن بێرخواین هێرشبەری هۆڵەندی تۆتێنهام یاریزانێکی دیکەیە لەم هاوینە گەڕاوە هەواری کۆنی، بێرخواین پێشتر هەر لە ریزی لاوانی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی دەستی بە یاریی کردبوو، دوای ١١ ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە ئەو یانە هۆڵەندییە.
بێرخواین کە هاوینی ٢٠٢٠ بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنەوە چوو بووە تۆتێنهام، ئەم هاوینە بەرامبەر ٣١ ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ریزەکانی ئەیاکس ئامستەردام.
دوای 11 ساڵ گهڕایهوه شوێنهكهی پێشووی
ئاشلی یۆنگ بەرگریکاری بەناوبانگی ئینگلیزی دوای ١١ ساڵ گەڕایەوە ریزەکانی یانهی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی.
ئاشلی یۆنگی ٣٧ ساڵان کە هاوینی ٢٠١١ بەرامبەر ١٨ ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤیلاوە چووە مان یونایتد، دوای یاریکردنی بۆ ئینتەر میلان ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕایەوە ئاستۆن ڤیلا.
ناتان ئاكیش له گهڕانهوه بۆ یانهكهی پێشووی نزیكه
ناتان ئاکیش کە هاوینی ٢٠١٧ چێڵسی بەرەو بۆرنمۆس بەجێهێشت، نزیکە ئەم هاوینە ئەویش بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی، ئاکی دوو ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر ٤٥ ملیۆن یۆرۆ لە بۆرنمۆسەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، ئێستا نزیکە بە ٤٥ ملیۆن پاوەند بگەڕێتەوە چێڵسی، بەڵام مان سیتی دەیەوێت پێش ئەوەی ئاکی بەڕێبکات شوێنگرەوەیەکی بدۆزێتەوە ئینجا گڵۆپی سەوز بۆ ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە هەڵ بکات.