بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره نزیك بووه‌ته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا له راگه‌یاندنی دوو گرێبه‌ستی نوێ نزیك بووه‌ته‌وه، تێچووی هه‌ردوو یاریزانه‌كه ده‌گاته سه‌رووی 100 ملیۆن یۆرۆ.
بایرن میونشن نرخی لیڤاندۆڤسكی دابه‌زاند
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی نزیك بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بایرن میونشن رازیبووه لیڤاندۆڤسكی به 50 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئەمڕۆ سێشەممە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی گەیشتە بارەگای بایرن میونشن لەپێناو ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان وەکو ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ، به‌ڵام رۆیشتنی له‌و یانه‌یه نزیك بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه تا رۆژی هه‌ینی یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه لیڤاندۆڤسكی له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌شتی ئه‌مریكا بكات.
بارسێلۆنا و رافینیا نزیكن له‌یه‌كتر
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه بارسێلۆنا دوایین ئۆفەری بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەم لیدز یونایتد بۆ گواستنەوەی رافینیا و ئۆفەرەکەش بە خەڵاتە داراییەکانەوە بە گشتی دەگاتە 68 ملیۆن یۆرۆ.
بارسا ئۆفەرەکەی پێشکەش کردوو و چاوەڕێی وەڵامی یانە ئینگلیزیەکە دەکات و بەپێی سەرچاوەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیدز یونایتد بەم ئۆفەرەی بارسێلۆنا رازی دەبێت.