پۆلیسی هەولێر: تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی کێشەیەکی کەسی بووە نەک سیاسی

"كێشەكە لە دادگایە"
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رایگەیاندنی ئاماری رووداوەکانی رۆژانی چەژن، ئاماژەی بە رووداوی تەقەکردن لەماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و رایگه‌یاند، ھۆكاری تەقەكردن لە ماڵی حاجی مەسیفی كێشەی كەسییە و سیاسی نییە.

هەروەها راشیگەیاند، سكاڵا تۆماركراوە كێشەكە لە دادگایە و رێکاریی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی رووداوەکە دەگیرێتەبەر.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 11ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022 کاژمێر 2:05 به‌ره‌به‌یان، لە گەڕەکی هەولێری نوێ دەستڕێژی گولـله‌ لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرا.