له ساڵیادی بۆردومانكردنی قه‌زاكه‌دا قایمقامی قه‌ڵادزێ پێشنیازێكی بۆ حكوومه‌ت كرد
K24 – قه‌ڵادزێ، مونیر سه‌لیم:
له مه‌راسیمێكدا ساڵیادی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ له ساڵی 1974 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و كرایه‌وه، قایمقامی قه‌ڵادزێش بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پشده‌ر پێشنیازێكی بۆ حكوومه‌ت كرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا بەکر بایز قایمقامی قەڵادزێ گوتی: "پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پشده‌ر و باشتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، گرینگیی به‌هه‌رسێ پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای ژاراوه-ده‌ربه‌ند و په‌ره‌پێدانی فاكه‌ڵتی زمان له قه‌ڵادزێ و كردنه‌وه و به فه‌رمیی ناساندنی مه‌رزی كێلێ وه‌كو مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تیی بدات".
لە ناو ئاپۆڕای میوانەکانیشدا ( مەحموود مەلا ساڵح) وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادەبوو، په‌یامنێری كوردستان24 لە بارەی پاشەکەوتكردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و دواکەوتنی مووچەکانیان پرسیاری لێ‌كرد.
وه‌زیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتی: "ناڕازین ئه‌ڵێن(مووچه) دوائه‌كه‌وێ، دواكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه و خشته‌كه‌ی واداناوه".
مه‌حموود مه‌لا ساڵح گوتیشی: "یه‌ك دینار له كه‌سوكاری شه‌هید، ئه‌نفال، زیندانی سیاسیی كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه".
قەڵادزێ ناوەندی حەوزەی بیتوێن و پشتدەرە و سەربە پارێزگای سلێمانییە.
م.ح