به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی راگه‌یاند

رافینیا یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا
رافینیا یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا سێیەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی یەکلاکردەوە و بە فەرمی گواستنەوەی رافینیای بەڕازیلی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

بارسیلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ لیدز یونایتد گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و رافینیای بەڕازیلی دەبێتە یاریزانی یانەکەیان.

بارسا هێمای بۆ ئەوەش کردووە رافینیا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت پێش ئەوەی گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

بەپێی سەرچاوەکان گرێبەستی رافینیا بەرامبەر 58 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ دیاریکردنی 10 ملیۆنی دیکە وەکو پاداشتەکان، دوای کیسێ و کریستێنسن رافینیا دەبێتە سێیەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسا.

رافینیا دوو وەرز لەمەوبەر بە 18 ملیۆن یۆرۆ لە رێنی فەرەنسیەوە رووی لە لیدز یونایتد کرد و لەو ماوەیەدا 67 یاریی بە درێسی لیدز کردووە و 17 گۆڵ و 12 ئەسیستی تۆمار کردووە.

رافینها یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی لیدز یونایتد
رافینها یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی لیدز یونایتد