بی بی سی: نازم زه‌هاوی ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ری BBC بڵاویكرده‌وه، وه‌زیره كورده‌كه‌ی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی BBC، هه‌ریه‌ك له نازم زه‌هاوی و جێرمی هانت، كه كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا، ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، شه‌ش كاندید بۆ پۆسته‌كه ماونه‌ته‌وه.
ماڵپەڕی CNNـی ئەمەریکی پێشتر ناوی چەند کەسایەتیەکی بڵاوکرده‌وه کە توانای ئەوەیان هەیە ببنە سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا و جێگای بۆریس جۆنسۆن بگرنەوە، یەک لەوانە نازم زەهاوی، ئەندامی پارتی پارێزگارانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، نازم زەهاوی دوای دوو رۆژ لە دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دارایی بەریتانیا، داوای لە بۆریس جۆنسۆن کرد دەست لەکاربکێشێتەوە.