موقته‌دا سه‌در: ناچمه ناو فیتنه‌یه‌كی دیكه
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ "هه‌ینی ملیۆنی" سێ رێنمایی دیكه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نگره‌كانی كرد و رایگه‌یاند، ناچێته ناو فیتنه‌یه‌كی دیكه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در 3 رێنمایی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كرد و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: نوێژی هه‌ینی خواپه‌رستییه‌كی پاكه و داوا ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنمایی و رێكخستنه‌كان بن، هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم پێشنوێژیتان بۆ بكه‌م، ئه‌گه‌ر نا نوێنه‌رێكی خۆمتان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌م.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئێمه حیساب بۆ ئه‌و ناكه‌ین"، بۆ ئه‌وه‌ش ئایه‌تێكی قورئانی هێناوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌نگی ئه‌م هه‌ینییه به‌رزتره له هه‌ر گردبوونه‌یه‌كی دیكه، من ناچمه ناو فیتنه‌یه‌كی دیكه، گەل سەرپشکە، له رابردوو پاڵپشتیم كردووه، ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتوو له پێناوی چاكسازی له‌گه‌ڵمان بوه‌ستێته‌وه.