لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

"یەکێک لە رووداوەکان لەنێوان دوو ماتۆڕ سکیلدا روویداوە"
دوو رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە
دوو رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

K24 - هەولێر:

لە قەزای شارەزوور و ناحیەی مەیدان، دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا، کە بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە رووداوەکان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو (ماتۆڕ-سکیل) بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەزوور ئەمڕۆ (14ی تەممووزی 2022) رایگەیاند "لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی دەرەبەندیخان – زەڕایەن، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری نیسان پیکاب و ترێلەی ماندا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا، کە سەرنشین بووە و لە ترێلەکەدا بووە، شۆفێری هەمان ئۆتۆمبیلیش بە سەختی برینداربووە".

/

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند "شەوی ڕابردوو لە سنووری ناحیەی مەیدان، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل، لە گوندی (هۆرێن)، شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان، بەسەختی برینداربووە".

ئاماژە بەوەشدراوە، یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان لە سەرتەکەوە هاتووە و ئەوەکەشیان بەپێچەوانەوە لە نزیک گوندی (هۆرێن) پێکیانداداوە.

.