کۆتایی ئەمساڵ لیستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە تهواو دهبێت

K24 - هەولێر:
لیوا هۆشمەند حەیدەر، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروکاری ئیدارە و میرە، ئاشکرای دەکات، تا کۆتایی ئەمساڵ لیستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە تهواو دەبێت.
لیوا هۆشمەند حەیدەر، بە کوردستان 24ی راگەیاند، لیستی بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 لە ئەنجومەنی وەزیرانە و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.
سەبارەت بە لیستی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021ی هێزەکانی پێشمەرگە، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، "هەوڵمانداوە بۆ دوو مانگی داهاتوو لیستی ناوەکان ئامادە بکەین و بەرزی بکەینەوە".
رۆژی 6ـی تەمووزی 2022، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە".