بارسێلۆنا لیستی یاریزانهكانی بۆ گهشتهكهی ئهمریكا بڵاو كردهوه
بارسێلۆنا لیستی یاریزانەکانی بۆ گەشتی ئەمریکا بڵاو کردەوە و فرانکی دی یۆنگ سەرووی لیستەکەی گرتووە.
بارسێلۆنا بە فەرمی پێکهاتەکەی بۆ کەمپە مەشقیەکەی ئەمریکا بڵاو کردەوە کە لەم هەفتەیە لە ئەمەریکا ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەکات و چەند یارییەکی دۆستانەش دەکات.
لە لیستەکەدا ناوی فرانک دی یۆنگ دەبینرێت لە کاتێکدا دەنگۆ هەیە کە ئەم یاریزانە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەکات.
بەڵام برایسوەیت، نیتۆ، ئۆمتیتی و مینگوێزا لە دەرەوەی لیستەکەن، چونکە ئەم یاریزانانە بەشێک نین لە پلانەکانی چاڤی بۆ وەرزی نوێ.
بارسێلۆنا لە ئەمریکا چەند یارییەکی دۆستانە دەکات، رۆژی چوارشهممه رووبهڕووی یانهی ئینتهر مهیامی ئهمریكا دهبێتهوه، دواتر له رۆژی 24ـی ئهم مانگه لە کلاسیکۆی دۆستانە له ئهمریكا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
بەهۆی یاساکانی ئەمریکاوە تا ئێستا چاڤی رێگەپێدانی وەرنەگرتووە بۆ چوونە ئەمریکا و رەنگە تا رۆژی دووشەممە نەتوانێت گەشتی ئەمریکا بکات.