ته‌ندروستی جیهانی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا زستانێكی قورس له‌به‌رده‌م ئه‌وروپادایه
K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی – لقی ئه‌وروپا، هۆشداری له‌باره‌ی (پایز و زستان)ـێكی قورسی به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا دا.
ئه‌م رێكخراوه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا له‌كاتی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ی كۆرۆنا، چاره‌سه‌ری كه‌م و كوڕییه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن و تووشبوون به‌م په‌تایه كه‌متر بێته‌وه.
هانز گلوگه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "پارساڵ ئاماژه‌مان به‌وه كرد شه‌پۆلێكی كۆرۆنا تێكه‌ڵ به ئۆمیكرۆن ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به‌هۆی تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك و هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی بوو".
ناوبراو روونیكرده‌وه، ئێستا هاوشێوه‌ی هاوینی پار ساڵه، شه‌پۆلی نوێی كۆڤید19ـه، تێكه‌ڵ به ئۆمیكرۆن له ئه‌وروپا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه به‌رده‌وام بێت، چاوه‌ڕێی پایز و زستانێكی قورس ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "كار له‌كار ترازاوه، رێگرییه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌م شه‌پۆله‌ی كۆرۆنا نه‌كراون، ته‌نیا ئه‌وه پێویسته ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌بێت به په‌له ژه‌مه‌كان وه‌ربگرن، له شوێنه داخراوه‌كان و پاسه گشتییه‌كان ماسك به‌كار بهێنن".
گلوگه گوتی: "ژماره‌ی تووشبوان به به‌راورد له‌گه‌ڵ 6 هه‌فته‌ی رابردوو 3 هێنده له ئه‌وروپا به‌رز بووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان له‌ماوه‌ی 7 رۆژی رابردوو 2.585.734 كه‌س له ئه‌وروپا تووشی كۆرۆنا بوونه.