به فه‌رمی دهۆك هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب عێراق زیندوو ده‌بێته‌وه
یانەی دهۆک بەفەرمی هیوای بۆ گەیشتنی بە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق زیندوو بووەوە.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 7 ته‌مووزی 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەر سیستەم و شێوازی بەڕێوەچوونی وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق دا.
گۆڤەند عەبدولخاڵق ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، یانەی دهۆک وەکو پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی لە خولی پلەیەکی عێراق یارییەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەرامبەر ناسریە پلەی دووەمی دووەمی کۆمەڵەکەیان دەکەن.
دواتر براوەی ئەو یارییە بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یارییەکی یەکلاکەرەوە دەکەن بۆ ئەوەی ناسنامەی بلیتی سێیەمی خولی نایابی عێراق یەکلا بکەنەوە کە کەربەلا و حدود سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی عێراق مسۆگەر کردووە و سامەڕا و میناش دابەزینە خولی پلەیەک.
بڕیاره وه‌رزی 2022 ـ 2023ـی خولی نایابی عێراق به به‌شداری 20 یانه به‌ڕێوه بچێت، سیسته‌می ته‌راخیس به‌سه‌ر یانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌مه‌ش هه‌ر یانه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی پێویست له یاریگه‌كه‌یدا نه‌بێت، له خوله‌كه دووریده‌خه‌نه‌وه، هه‌ر یانه‌یه‌كیش دووربخرێته‌وه، یه‌كێك له یانه‌كانی دهۆك، ناسڕیه و ئه‌مانه‌ی به‌غدا شوێنی ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام یانه‌ی دهۆك له هه‌موو یانه‌كان زیاتر چانسی هه‌یه، چونكه هه‌موو مه‌رجه‌كان له یاریگه‌كه‌یدا هه‌یه.