شه‌نگهاى جه‌خت له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وهڵاتانى ئه‌ندامى رێكخراوى هاريكارى شه‌نگهاى دژايه‌تى خۆيان بۆ پارچه پارچه‌بوونى سووريا ده‌ربڕى و رايانگه‌ياند، ئه‌وان پشتيوانى له يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى له تاشقه‌ند كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى شه‌نگهاى كۆتايى به كاره‌كانى هێنا و به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه.
هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا، چين، كازاخستان، قيرغستان، تاجيكستان و ئۆزبه‌كستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌يان به روونى خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌وان داكۆكى و پشتيوانى له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى سه‌روه‌رى سووريا و خاكه‌كه‌ى ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه قه‌يرانى سووريا ده‌بێت له رێگه‌ى سياسييه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها داوايانكردووه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى ره‌وشى سووريا و په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و هێنانه‌ئاراى ئاشتيى و سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا رۆڵێكى جه‌مسه‌رييانه بگێڕێت.
ئه‌و وڵاتانه داواشيانكردووه، ره‌وشى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقيا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ند و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ئاساييبكرێته‌وه.
به پێويستيشيان زانيوه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان راگه‌يه‌ندراوێكى جيهانى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر رابگه‌يه‌نێت و هه‌موو وڵاتان پێوه‌ى پابه‌ند بن.