ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە چیای قەرەچوغ بەردەوامە

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ تیرۆریستێكی داعش كوژرا
دیمه‌نێكی كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ قه‌ره‌چووغ
دیمه‌نێكی كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ قه‌ره‌چووغ

K24 - هه‌ولێر:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، چه‌كدارێكی داعش له‌ ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی پێشمەرگە و سوپای عێراق كوژرا.

لە راگەیەندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" کە ھێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چیای قەرەچوغ ئەنجامی دەدەن، به‌رده‌وامه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بۆ رۆژی دووەم قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" کە ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە بەهاوبەشی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی چه‌كدارانی داعشه‌ لە چیای قەرەچوغ.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستێکی داعش کوژراوە.