وەزیری بازرگانی و پیشەسازی: لە سێ ساڵدا سێ سایلۆی گەورە و 19 کۆگا دروستکراون

بە گوژمەی زیاتر لە 58 ملیار دینار جێبەجێکراون
کەمال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی
کەمال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی

K24 - هەولێر

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە 58 ملیار دینار، سێ سایلۆی 40 ھەزار تۆنی و 19 گۆکا دروست کراون، کە بنەمایەکى ستراتیژین بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.

کەمال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، بە بۆنەی سێ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا کار و پڕۆژەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو.

وەزیری بازرگانی کار و پڕۆژەکانی بە چەند خاڵێک خستەڕوو کە بریتین لە:.

1-  بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاسای چاکسازی و دروستکردنی لیژنەی چاکسازی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت کە (3066) فەرمانبەرن و (274) فەرمانبەر کەموکوڕی لە دۆسیه‌کانیان ھەبوو، کۆی گشتی جیاوازی مووچە لە چاكکردنی ئەم دۆسیانە دەگاتە نزیکەی (40) ملیۆن دینار.

2-  کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت.

3-  بە ھەماھەنگی لەگەڵ بازرگانان و ژوورە بازرگانییەکان و ھێنانی بڕێکی زۆری خۆراک لە کاتی کەرەنتینە و رێگاگرتن لە کەمبوونه‌وه‌ و گرانبوونی نرخی خۆراک له‌و سه‌رده‌مه‌.

4-  ھەر لە کاتی کەرەنتینه‌دا نزیکەى (20) هەزار تۆن لە خۆراکە سەره‌کییەکان هێنرا و دابه‌ش كرا بەسەر (200) ھەزار خێزانی کەمدەرامەت.

5-  دروستکردنی ئەنجومەنی کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری . 

6-  بە ئەلیکترۆنیکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کە بووە ھۆی کەمکردنەوەی ماوەی پێویست بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا، کە پێشتر دەگەیشتە نزیکەی مانگێك، بەڵام ئێستا لە (3) رۆژ و بە تێچووی (60) ھەزار دینار كاره‌كانی تۆمار دەکرێت.

ھەروەھا ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەئەلکیترۆنیکردنی مۆڵەتی ھەناردە وھاوردە، ھێمای بازرگانی و پێدانی مۆڵەتی پیشەسازی بۆ کارگەکانی کەرتی تایبەت کە بە ھەمان شێوە دەبنە ھۆی زووتر جێبەجێکردنی کاری ھاووڵاتیان.

7-  رێکخستنەوەی خەرجی و داھات، زیادکردنی داھاتی وەزارەتمان بە رێژەی %50 و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە رێژەی 20% .

8-  ھەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییه‌كان، کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ پەرەپێدانی بەھەمی خۆماڵى.

9-  دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی فیدراڵ و چاره‌سەره‌کردنی زۆریک لە کێشەکانی نێوانمان.

10- یەکخستنی سەرجەم پرۆسە ئیدارییەکان لە سەرجەم دام و دەزگاکانی وەزارەت لە ھەرسێ پارێزگا کە پێشتر بە شێوازو میکانیزمی جیا کاردەکرا.

11- لەم کابینەیە (2,659 ) کۆمپانیای خۆماڵی و (87) کۆمپانیاى بیانى تۆمار کراوە و (553) مۆڵەتی کارگەی کەرتی تایبەت دراوە و (26,701) پشکنین بۆ بەرھەمی کارگەکان ئەنجام دراوە و (1,529) ھێمای بازرگانی بە کۆمپانیای خۆماڵی  دراوه‌ و (861) ھێماش بە کۆمپانێای بیانی، وه‌ بە سەرجەم ئەم کارانەش زیاتر لە 20 هەزار هەلى کار بۆ لاوان و خەڵکى هەرێمى کوردستان رەخسێنراوە.

12- زیاتر لە (200) هەزار تۆن چیمەنتۆ بۆ ھاووڵاتیان دابین کراوە بە نرخی گونجاو بۆ پەرەپێدانى بیناسازى.

13- سێ (3) سایلۆی (40) ھەزار تۆنی و (19) گۆکا دروست کراوە بە گوژمەی زیاتر لە (58) ملیار دینار کە بنەمایەکى ستراتیژین بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.

14- چەندین پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژیمان ئامادە کردووە کە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە و بودجەیان بۆ ته‌رخان کراوە وەک:

ـ  دروستکردنی سایلۆی ھەڵه‌بجە لەگەڵ (10) کۆگا بە گوژمەی (26) ملیار دینار.

ـ دروستکردنی رێگای سایلۆی رانیە و پیرەمه‌گروون.

15- ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیشمان وەرگرتووە بۆ ھەڵگرتنی باجی گومرکی لەسەر ماددە خۆراکییە زەروورییەکان بۆ ڕێگاگرتن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و بەمەش کۆنتڕۆڵى نرخى خۆراک لە بازاڕ دەکرێت.