له ئیسپانیا به هۆی گه‌رماوه 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسپانیا، بیدرۆ سانشیز رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌یان كردووه، 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسپانیا سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌راگۆنی له باكووری وڵاته‌كه‌ی كرد، كه به هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
ماوه‌ی 10 رۆژه شه‌پۆلێكی گه‌رما رووی له ئیسپانیا كردووه و به هۆیه‌وه 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تیمه فریاگوزارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه جیاجیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به هۆی گه‌رماوه ره‌وشی ته‌ندرووستیان تێكده‌چێت.